ئێمه كێین
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕێکخراوێکی مەدەنییە لە بوارى ئافرەتان کار دەکات لە کوردستانی باشوور و مەڵبەندە کوردییە جیهانییەکان. ئەم ڕێکخراوە لە 11/12/1952 لە شاری سلێمانی دامەزرا. مەبەست لە دامەزراندنی ڕێکخراوەکە لە نوێکردنەوە و ڕێکخستنی ئافرەتانی کوردستان لە پێشبردنی ئامانجە نەتەوەیی و کۆمەڵایەتییەکان. یەکێتی دەستوور و بەرنامەی تایبەتی خۆی هەیە، ڕێکخراوەکە پێویستە هەر سێ ساڵ جارێک کۆنگرە ببەستێت. بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها هەشت کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی یەکەمی بەشداری دەستەی دامەزرێنەری بەسترا کە هەریەکە لە بەڕێزان: (دڕەخشان جەلال حەفید، سورەیا مەلای گەورە، ناجیە موستەفا فەندی و ناجیە میرزا غەفور) بوون